٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە: تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتاییی ساڵ کراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، سەرجەم ئامادەکارییەکانی تاقیکردنەوەکانی کۆتاییی ساڵ کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست پێ دەکات، تەواو بوون و هەندێک گۆڕانکاریش لە تاقیکردنەوەکان کراون .

هەردی مەعرووف، بەڕێوەبەری ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕۆژی شەممەی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەست پێ دەکات و بەتەواوی ئامادەکاریی بۆ کراوە کە تاقیکردنەوەکان لەناو قوتابخانەکان دەبێت و بەڕێوەبەری قوتابخانە و لیژنەی ئەزموونی قوتابخانەکان ئامادەکارییان کردووە و لیژنەی باڵاش ئامادەکاریی تەواو کردووە لە ڕووی سۆمۆ و پرسیار، بۆیە زۆر باش خۆمان بۆ ئەو تاقیکردنەوانە ئامادە کردووە.

هەردی مەعرووف گوتیشی: هەندێک گۆڕانکاری لە تاقیکردنەوەکان کراوە کە پرسیارەکان بوونەتە شەش گرووپ وەکوو پۆلی 12، کە وێنە لەسەر پرسیارەکان هەیە و ناوی قوتابی لەسەر پرسیارەکان هەیە و 26 گرووپە کە ساڵانی پێشتر ئەی بی سی بوو، بۆیە ئەو جۆرە گۆڕانکارییانە کراون، کە ئەمساڵ 123 هەزار و 993 قوتابییە.

مەعرووف گوتیشی: شەش تاقیکردنەوە هەیە، ئەوەی سریانی حەوت تاقیکردنەوەیان هەیە و، تاوەکوو 10/5 تاقیکردنەوەکان تەواو دەبن.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار