٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەکیە سەید ساڵح: لە دھۆک ٣٠٠ کەس لە کەرتی تایبەت دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرKDP.info- ‎- بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لەسەر دابینکردنی ھەلیکار بۆ ھاووڵاتیان و دەشڵێ، لە پارێزگای دھۆک لە رێگەی ٤٥ کۆمپانیاوە ٣٠٠ کەس دادەمەزرێن لە کەرتی تایبەت.

 

‎زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە پارێزگای دھۆک پێشانگایەک بۆ ژمارەیەک کۆمپانیای کەرتی تایبەت کراوەتەوە و ٤٥ کۆمپانیای بەشدار لە پێشانگاکە دەرفەتی کار بۆ ھاووڵاتیانی دھۆک دەخەنەڕوو، بڕیاریشە ٣٠٠ کەس لەو کۆمپانیانە بەگوێرەی مەرجەکانی وەرگرتن دابمەزرێن، ئەوەش ھەنگاوێکی باشە بۆ رەخساندنی ھەلیکار بۆ ھاووڵاتیان".

 

‎بریکاری وەزارەتی کار گوتیشی: "ھەر یەکێک لەو کۆمپانیانە پێویستیان بە ژمارەیەک کارمەندە و سیڤی لە ھاووڵاتیان وەردەگرن، ھەر یەکێک لە بوارەکەی خۆیدا بەپێی ئەو مەرجانەی دیاریکراون دەرفەتی کار بۆ ٣٠٠ کەس دەرەخسێنن".

 

‎زەکیە سەید ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "وەزارەتی کار بەردەوام دەبێت لەسەر پەیداکردنی دەرفەتی کار بۆ ھاووڵاتیان و پێشتر لە رێگەی جیاوازە بەتایبەتی لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کار دەرفەتی زۆر بۆ ھاووڵاتیان رەخسێندراوە و ھەلیکار بۆ ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵک دابین کراوە".

 

‎قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار