٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرد بۆ گیانلەدەستدانی کوڕە جوانەمەرگەکەی.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمیی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات، سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

مەسروور بارزانی هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکی کرد بۆ هەڵوێستی مەردانە و بەرپرسانە و نیشتیمانپەروەرانەی و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە دەبێ کۆتاییان پێ بێت و تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

لە بەرامبەردا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار