٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێبوار تاڵەبانی: ھەندێ ھێز بۆ تێکدانی پەیوەندیی ھەولێر و بەغدا ئاڵۆزیان دروست کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ مادەی ١٤٠ ئاشکرای کرد، ئەو کێشانەی لە ھەندێ ناوچەی وەک پەلکانە دروست دەکرێن ھەندێ ھێزی لەپشتە بۆ تێکدانی پەیوەندیی باشی نێوان ھەولێر و بەغدا و دەشڵێ، نیەتێکی باش ھەیە لەلایەن سوودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام ئەگەر ئاستەنگی بۆ دروست نەکرێت.''

ڕێبوار تاڵەبانی، ڕاوێژکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماددەی ١٤٠، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەک چوون بەیاننامەی حکوومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە دەستێک ھەیە بۆ تێکدانی ئەو پەیوەندییە باشەی نێوان ھەولێر و بەغدا ئەوە دەبێت ھەم حکوومەتی ھەرێم و ھەم حکوومەتی فیدراڵ نەھێڵن کەس دەستوەردان بکات، چونکە ڕێککەوتنی باش لە نێوان ھەولێر و بەغدا ھەیە بۆ پێکھێنانی حکوومەت، پێویستە پرسی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی سنووری مادەی ١٤٠ بە دەستوور چارەسەر بکرێت، بەداخەوە حکوومەتی عێراق پێشتر ھیچ ئیرادەیەکی نەبووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەو ناوچانە.''

ڕاوێژکارەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: "ھەر ئەو لایەنانەی ئاماژەم بۆ کرد ھۆکاری ئەو کێشانەن کە ناوە ناوە لە پەلکانە و ناوچە کوردستانییەکان دووبارە دەبنەوە، ڕاستە لە ھەردوولا لایەنی خێر ھەن و نایانەوێ عێراق بەرەو ھەڵدێر بچێت، بەداخەوە ھەندێ خەڵک لە ھەردوولا ھەیە کار لەسەر ئەوە دەکەن تا پێیان بکرێت ڕەوشەکە بەرەو ئاڵۆزی ببەن.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار