٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- رۆژی دووشەممە 24ی نیسانی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. ئەو كارەساتە زوڵمێكی گەورە و لاپەڕەیەكی تری دڕندەیی ڕژێمی بەعس بوو بەرانبەر گەلی كوردستان.

بەڵام هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و دواجار ئیرادەی كوردستان بەسەر زوڵم و داگیركاریدا سەركەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار