سەرۆکی هەرێمی کوردستان: هه‌موو پشتیوانییه‌ک بۆ داواکاریی خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ و پشده‌ر دووپات ده‌که‌ینه‌وه

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی 49 ساڵەی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێ، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "به ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێ، هه‌وڵێکی نه‌زۆکی دیکه‌ی ڕژێم بوو بۆ شکاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کوردستان، به‌ڵام شه‌هیدکردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و خه‌ڵکی سڤیلی قه‌ڵادزێ، وره و گوڕ و تینی زیاتری به گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان به‌خشی".
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له یادی ٤٩ ساڵه‌ی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێدا، به شکۆوه یادی شه‌هیدان و قوربانییانی ئه‌و تاوانه‌ی ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌که‌ینه‌وه. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیاندا داده‌نوێنین و سڵاو بۆ خێزان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
به‌ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی و شاری قه‌ڵادزێ، هه‌وڵێکی نه‌زۆکی دیکه‌ی ڕژێم بوو بۆ شکاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کوردستان، به‌ڵام شه‌هیدکردنی قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆ و خه‌ڵکی سڤیلی قه‌ڵادزێ، وره و گوڕ و تینی زیاتری به گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان به‌خشی و له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانی و خه‌بات و تێکۆشان بۆ ئازادی به‌گوڕتر به‌رده‌وام بوو.
له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتیوانییه‌ک بۆ داواکاریی خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر دووپات ده‌که‌ینه‌وه و ده‌بێ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌که بکرێت. ناوچه‌ی پشده‌ر هه‌میشه قه‌ڵایه‌کی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان بووه و له‌پێناو ئازادی‌دا خاوه‌نی زۆر شه‌هید و قوربانیی گه‌وره‌یه.
دروود بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان و یادیان هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٣/٤/٢٤




