٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی23 پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی پەلکانە دەکات..جێتان ناهێڵین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی23ی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی پەلکانە دەکات و دەڵێ، بە داخەوە دوای شازدەی ئۆکتۆبەر، بارودۆخێکی نەخوازراو لە سنوورەکەتان دروستبووە، هاوکات جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە جێیان نا‌هێڵن و سەرۆک مەسعود بارزانی نیگەرانی دۆخەکەیە.

 

دەقی پەیامەکە:

خـەڵـکـی بەشـەرەفـی پـەلـکانـە

 

سڵاوی خۆڕاگریتان لێبێت

بەداخەوە دوای شازدەی ئۆکتۆبەر، بارودۆخێکی نەخوازراو لە سنوورەکەتان دروستبووە، مێژوو رەحم بەو کەسانە ناکات، کە بوونە هۆکاری ئەو دۆخە سەختەی ئێوە.

بەڵام ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە لەگەڵتانین لە هەموو بارودۆخێک و، لە هەر ئەگەرێک هاوشانتانین و هەرچی رووبدات پشتیوانتانین.

سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتیمان نیگەرانی دۆخی نالەباری ئەو سنوورەن.

رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خەمخۆرانە چاودێری دۆخەکە دەکات و دەستبەرداری خەڵک و خاکی کوردستان نابێت.

لەپێناو شەرەف و شکۆتان، هەرچی پێویست بکات دەیکەین و تەنانەت ئامادەی بەخشینی خوێن و گیانمانین و جێتان ناهێڵین.

 

خۆنەچەماندنتان جێگەی شانازیمانە

لەگەڵتان بووین و لەگەڵیشتان دەمێنینەوە

           سـەنـگـەر کانـەبـی گـەورە

           بـەرپـرسی لقی 23 پ.د.ک

هەواڵی پەیوەندیدار