په‌یامی پیرۆزبایی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ ساڵیادی گۆڤاری گوڵان

بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان
به‌بۆنه‌ی (٢٩)ه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان ـه‌وه، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم.
ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م بۆ بەردەوامیتان لە دەرچوواندنی گۆڤاره سه‌نگینه‌كه‌تان و زیندووهێشتنەوەو درێژەپێدانی مێژووی پڕشنگداری دەزگای گوڵان. ئه‌رك و ماندووبوونتان جێی ستایش و پێزانینە.
دامەزراندنی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی گوڵان بۆ ڕۆژگاری خۆی، وەرچەرخانێکی گرنگ و نوێی ناو مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردستان بوو. سەکۆیەکی کراوه‌یى و ئازادی، گەیاندنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و دەستکەوت و شانازییەکی گەورەی ناو کایەی ڕاگەیاندنی کوردستان بوو.
ئومێدەوارم گوڵان پیشەیی و بەرپرسیارانە، وەک سەکۆی داکۆکیکردن لە بەهاکانی ئازادی و ئاشتی و ئه‌ركى سه‌ركه‌وتووى ڕۆژنامه‌گه‌رى به باس و لێكۆڵینه‌وه و نووسینه به‌پێزه‌كانى، هه‌ر به بڕشت و بەردەوام بێت.
نێچیرڤان بارزانی
22ی نیسانی 2023




