په‌یامى نێچیرڤان بارزانى له ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردیدا

یادى (125) ساڵه‌ى ڕۆژى ڕۆژنامه‌گه‌ریى كوردى و (25) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان له ته‌واوى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. سڵاو له یاد و گیانى میقداد میدحه‌ت به‌درخان ـ ى پێشه‌نگ كه یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى (كوردستان)ى چاپ و بڵاوكرده‌وه.
له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتیوانییه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رى و ڕاده‌ربڕین و ئازادیى قه‌ڵه‌م و نووسین دووپات ده‌كه‌مه‌وه. ئازادیى ڕۆژنامه‌گه‌رى، بنه‌ما و كۆڵه‌یه‌كى سه‌ره‌كیى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى زیندووى پێشكه‌وتووه، پێویستییه‌كى له‌پێشى بره‌ودان به دیموكراسى و ئازادییه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه، بۆیه ده‌بێ پارێزگارى لێ بكرێت.
وشه به‌رپرسیاریه‌تییه، بۆیه داوا له ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕى ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌دا بكه‌ن و ئازاد و پیشه‌یى و ڕاستگۆیانه هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان بگوازنه‌وه. كار و ئه‌ركى خۆیان به ڕێكوپێكى و له چوارچێوه‌ى ئێتیكى ڕۆژنامه‌وانیدا جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ڕۆڵى دروستى خۆیان له ده‌ستنیشانكردنى هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان و ڕاستكردنه‌وه‌یان بگێڕن.
سڵاو و دروود بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ى له سه‌رده‌مى خه‌بات و ئازادی‌دا گیانیان به‌خشى. یادیان هه‌میشه به خێر.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
22ى نیسانى 2023




