٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆ هەینی 21ی نیسانی 2023ی سەر گوندی پەلکانەی رۆژئاوای کەرکووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هەوڵێکی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ خەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری".

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هێرشی ئەمڕۆی سەر گوندی پەلکانەی ڕۆژئاوای کەرکووک ، هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال خەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری. 

پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین و داکوکی لە سەر جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوور دەکەینەوە لە پێناو  چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و نەهێشتنی ئاڵوزی لەو ناوچانە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.

 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/4/21

 

هەواڵی پەیوەندیدار