په‌یامى نێچیرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان
__2023_04_20_h19m38s55__HK.jpg)
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى پیرۆزبایى له موسڵمانان له كوردستان و عێراق و هه‌موو جیهان، به‌تایبه‌تى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌كه‌م. هیوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى و ئارامى و سه‌قامگیرى بێت و شادى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
با هه‌موومان له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى، له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا جه‌ژن و ماناكانى بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و چاكه و پێكهاتنه‌وه و لێبوردن و گه‌ردن ئازادى، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێى ڕێزله‌یه‌كگرتن و خۆشه‌ویستى و ئاشته‌وایى بكه‌ینه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستى سیاسیش هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق جه‌ژن بكه‌ینه سه‌ره‌تایه‌كى تازه‌ى یه‌كڕیزى و ته‌بایى و كارى پێكه‌وه‌یى و كێشه و ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ مسۆگه‌ركردنى ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
جه‌ژن له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠\٤\٢٠٢٣




