پارێزگای هەولێر: پلانێکی تۆکمە لە هەموو بوارەکان بۆ ڕۆژانی جەژن دانراوە

هەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد، بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان لەلایەن پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و گەشتوگوزار و شارەوانییەوە پلانی زۆر باش و تۆکمە دانراوە، بۆ ئەوەی جەژنێکی خۆش و ئارام بەڕێ بکرێت.
جێگری پارێزگاری هەولێر، مەسعود محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک کرا کە تێیدا لایەنی پۆلیس و هاتوچۆ و گەشتوگوزار و شارەوانی و ئاسایش بەشدار بوون و پلان دانراوە بۆ ڕۆژانی جەژن کە هەر یەک لەوانە کاری خۆیان جێبەجێ دەکەن، بۆ ئەوەی جەژنێکی ئارام و بەخۆشی بەڕێ بکرێت.''
مەسعود محەمەد گوتیشی: ''پلانێکی زۆر باش دانراوە و حیسابی هەموو کارێکمان کردووە، کە پلانێکی زۆر باش لەلایەن هەموو لایەنەکانی پەیوەندیدار دانراوە و ئاسانکاریی زۆر باشیش کراوە بۆ هاتنی گەشتیاران، بۆ ئەو مەبەستەش پلانێکی زۆر باش دانراوە کە گەشتیاران دەیانەوێت لە جەژنی ڕەمەزاندا بێن بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان.''
بڵند ئیبراهیم




