پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، لیستی سەرجەم ئەو ئەفەسرانەی پێشمەرگە ئامادە کراوە کە کاتی پلەبەرزکردنەوەیان هاتووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە پلەی سەرجەم ئەفسەران بەرز بکرێتەوە.
ریڤینگ هروری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پلەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە پرۆسەیەکی بەردەوامە و هەر چوار ساڵ جارێک پلەیان بەرز دەکرێتەوە، بەڵام ژمارەیەکیان ماوە پلەیان نەگەڕاوەتەوە و ژمارەیەک دوو جار پلەبەرزکردنەوەیان هاتووە و تەنها یەکێکیان بۆ گەڕاوەتەوە و خانەنشین بوون، بۆیە داوا دەکەن ئەو پلەی ماوە ئەویشیان بۆ حیساب بکرێت و ژمارەیەک لە دەوامن و کاتی پلەبەرزکردنەوەیان هاتووە و هێشتا وەریان نەگرتووە، بەڵام پرۆسەیەکی بەردەوامە لەناو پێشمەرگە، بو بەشێکیان بەهۆی نەبوونی پایە پلەبەرزکردنەوەیان ڕادەگیرێت.''
ریڤینگ هروری گوتیشی: خۆی ڕێنمایی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەیە بۆ پلەبەرزکردنەوە، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش ڕاگیرا و ژمارەیەکی زۆر کەوتنە سەر یەک، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە پلەی هەمووان بەرز بکرێتەوە، ئەوەش بە وەجبە دەبێت، چونکە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی داوە، بۆیە تا لیستی هەموو ئەفسەران ئامادەیە و بۆ ئەنجومەنی وەزیران ڕەوانە دەکرێت، ئێمەش بەردەوام بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتی پێشمەرگە دەکەین کە پلەی ئەوانەی ماویشە بەرز بکرێتەوە.''
بڵند ئیبراهیم




