٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی یەک: لە دەسەڵاتی لقەکاندایە ئاڵوگۆڕ بکەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک گوتی، لقەکان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە ئاڵوگۆڕ لەسەر ئاستی لقەکانی خۆیان بکەن، بەڵام بۆ گۆڕانکاری لە هەر بەرپرسێک پێویستە لە کۆنفرانس سەرکردایەتیی پارتی بڕیاری لەسەر بدات.

عەلی عەونی، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''کۆنفرانس و ئاڵوگۆڕ لە یەک جیان، چونکە دەسەڵاتی لقەکانە کە هەرکاتێک بییانەوێت ئاڵوگۆڕ لە بەرپرسی لیژنەی ناوچەکان، یاخود کارگێڕ، یاخود کادیرەکان بکەن، بەڵام کۆنفرانس بۆ ئەوەیە کە ئاخۆ سەرکردایەتیی پارتی دەیەوێت ئەو بەرپرسە لە شوێنی خۆی بمێنێت، یاخود کەسێکی دیکە بێتە شوێنی، بۆیە ڕەنگە کۆنفرانس بکرێت، ئەوەی ئێستا بەرپرسی لیژنەی ناوچەیە ئەوکات هەر لەو پۆستە نەمێنێت، بۆیە ئەوەی ئێستا دەکرێت ئاڵوگۆڕە.''

عەلی عەونی گوتیشی: ''ئێستا کارێکی ئاساییە کە ئاڵوگۆڕ بە بەرپرسان بکرێت لەسەر ئاستی لقەکان، کە پێیان باش بێت کەسێک دەتوانێ لە شوێنێکی باشتر خزمەت بکات و بیگوازنەوە بۆ ئەوێ، جا بەرپرسی لیژنە بێت، یاخود ئەرکێکی دیکەی حزبیی هەبێت، بەڵام بۆ مانەوەیان لە پۆستەکە پێویستە لە ڕێگەی کۆنفرانس و ڕای خەڵکەوە بێت.''

عەونی ڕوونیشی کردەوە: ''ئێمە ئێستا ئاڵوگۆڕمان نەکردووە و جارێ سەردان و بەسەرکردنەوەی ڕێکخستنەکانمان دەکەین، بەڵام لە هەر شوێنێک بزانین پێویستی بە ئاڵوگۆڕ هەیە، جێبەجێی دەکەین.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار