٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نرخی کەلوپەل لە ھەرێمی کوردستان ڕوو لە دابەزینە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نرخی کەلوپەل لە ھەرێمی کوردستان ڕوو لە دابەزینە، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ھۆکاری ئەوەی نرخی شتومەک لە بازاڕ ھەرزان بووە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کەلوپەلێکی زۆر لە بازاڕ ھەیە و مانگانەش بەشە خۆراک دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ئێستادا جموجۆڵی بازرگانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و کەلوپەلێکی زۆریش لەبازاڕ ھەیە و چاودێریەکی وردیشی دەکرێت، ئەمانە بوونەتە ئەوەی نرخی کەلوپەلەکان ڕوو لە دابەزین بێت و جگە لەوەش مانگانە بەشە خۆراک دابەش دەکرێت، چونکە ئێستا لە ھەرێمی کوردستان کەلوپەلێکی زۆر ھەیە و ھیچ کەم و کوڕیەکمان نیە".

نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: "تەنانەت گرانبوونی دۆلاریش کاریگەری لەسەر بازاڕ نەبووە، چونکە بازاڕ پێداویستی خۆی دابین کردووە و چاودێریەکی وردیش لەسەر بازاڕ ھەیە، بۆیە رێگە نەدراوە کەلوپەلەکان نرخی گران بێت و ئێستا نرخەکان ڕوو لە دابەزین دایە، چونکە لەمانگی ڕەمەزان خواست لەسەر کەلوپەل زۆرە و بەھۆی نزیک بوونەوەی جەژنیش زیاتر بووە، بەڵام نرخەکان ھەروەکو خۆی ماون و بەردەوامیش بەرەو ھەرزان بوون دەچێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار