٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی ئامێدی: ئەرکی ئێمەیە وەک پارتی بەردەوام لەنێو جەماوەردابین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەست بەجێبەجێکردنی راسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی کراوە و دەشڵێ، پارتی بڕیاری داوە لە بەرەی خەڵک بێت و ئەوەی پێمان بکرێت بۆ خزمەتی جەماوەری کوردستان درێغی ناکەین.

بەرەڤان حەمدی، بەرپرسی لقی ١٨ی ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان پارتی دەستی بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرە کرد بەپێی پەیڕەوی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای دیاریکردنی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی و دیاریکردنی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگاکان و بەرپرسی لقەکان خوێنی نوێ ھاتوەتە نێو کۆڕی خەبات، چونکە یەکێک لە ئامانجەکانی پارتی ئەوەی بوو چۆن بتوانین خزمەتی کوردستان و خەڵکەکەی بکات، ئێمە پشتیوانی دامەزراوەکانی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانین، باشترین ھەنگاو ئەوەیە خەڵک پشتیوانی لە دەزگا فەرمییەکانی حکوومەت بکات".

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "پارتی بەشێکە لە خەڵکی کوردستان و لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان پشکی شێری خەڵکی کوردستان دەنگ بە پارتی دەدەن، پارتی حزبی دەسەڵاتە و بە دەنگی ھاووڵاتیان بووەتە حزبی دەسەڵات، لەبەر ئەوەش ئەرکی سەرەکی ئێمەیە وەک پارتی بەردەوام لە نێو جەماوەردابین و لەگەڵ ئێش و ژانی خەڵکی خۆمانین، ئەوەی پێمان بکرێت لە داخوازی خەڵکی لەنێو حکوومەتدا جێبەجێ دەکەین".

بەرەڤان حەمدی روونیکردەوە: "ئەوەی پێمان نەکرێت دەبێت ئەو باوەرە بۆ جەماوەری کوردستان دروست بکەین ئەوەی ناکرێت لەتوانای حکوومەتدا نیە، مەبەست حزب و حکوومەت بۆ خزمەتی خەڵکە و ھەر لەناو خەڵکدا دەمێنینەوە، بەتایبەتی بۆ حزبێکی وەک پارتی کە حزبێکی جەماوەریە و پێویستە لەناو جەماوەردا بێت، بەبێ خەڵک پارتیبوونی ئێمە بەتاڵە و ئێمە دەنگ و رەنگی خەڵکی کوردستان دەبین".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار