چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی محەمەد سلێمانی سەرکەپکان و خانەوادەی خاتوو عائیشە عەبدولڕەحمان حەمە و ھەڤاڵی بەڕێز ھێمن عەلی دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی (محەمەد سلێمانی سەرکەپکان)
بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئەسمەر محەمەد سلێمان)کچی بەڕێزتانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە خانەوادە و خزمانتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
__________________________
بەڕێزان خانەوادەی خاتوو (عائیشە عەبدولڕەحمان حەمە)
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (عائیشە عەبدولڕەحمان حەمە) دایکی ھەردوو شەھید (عوسمان سەرگەڵویی و عەبدوڵڵا سەرگەڵویی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
__________________________
ھەڤاڵی بەڕێز (ھێمن عەلی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (نەوزاد عەلی قادر)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک پێببەخشێت و گیانی برای کۆچکردوویشتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




