٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشەبودجەی هێزی پێشمەرگە لە پرۆژەیاسای بودجەدا جێگیر کراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق گوتی، بەشەبودجەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بودجەی هێزی وشکانیی عێراقدا جێگیر کراوە و دوای جەژن بڕەکەی یەکلایی دەکرێتەوە.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بۆ یەکەم جارە لە پرۆژەیاسای بودجەدا بەو شێوە فەرمییە پشکی هێزی پێشمەرگە لە بودجەی گشتیی عێراقدا دیاری بکرێت، ڕاستە ساڵانە دیاری دەکرا، بەڵام ئەم جارە بە شێوەیەکی فەرمییە و لە چوارچێوەی هێزی وشکانیی عێراقدا بەشەبودجەی هێزی پێشمەرگە جێگیر کراوە.''

سەگڤان سندی گوتیشی: ''بەشەبودجەیان جێگیر کراوە و تەنها ماوە بڕەکەی یەکلایی بێتەوە، ئەویش دوای جەژن بە هەفتەیەک خوێندنەوەی سێیەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دەکرێت و ئەویش یەکلایی دەبێتەوە و پەسەند دەکرێت، کە ئەمەش هەنگاوێکی زۆر باشە، لەبەر ئەوەی بەشەبودجەی هێزی پێشمەرگە بەپێی ڕێژەی دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.''

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار