٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی پارتی: بەفەرمی داوامان لە سوودانی کردووە زیانلێکەوتوانیی لافاو قەرەبوو بکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی، کە ھاوکات ئەندامی لیژنەی ئابووریشە، ئاشکرای کرد، بە نووسراوی فەرمی داوایان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.

سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوێنێ بە نووسراوی فەرمی داوام لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لافاو زیانی زۆری بە ھاووڵاتییان و ژێرخانی ناوچەکە گەیاندووە.''

سیپان شێروانی گوتیشی: ''پێویستە لە کاتی کارەساتی سروشتی و لافاو حکوومەتی فیدڕاڵ ئەرکی خۆی بەرامبەر بە ھاووڵاتییان جێبەجێ بکات، ئەویش بە قەرەبووکردنەوە و گەیاندنی ھاوکاری بۆ خەڵکی زەرەرمەند، ئێمە داواکاریی خۆمان گەیاندووەتە سەرۆکوەزیران و چاوەڕێیی وەڵامی سوودانی دەکەین.''

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار