٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ: بڕیارمان دا بە دەرچواندنی ئەم ڕێنماییە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلی هاوردەكراو، دەركرد.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە ڕۆژی یەكشەممە 16/4/2023، دەركراوە و واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی بەسەرەوەیە، تێیدا چەند بڕیارێكی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل دەركراوە و ئاماژە بەوە دراوە، مەرجەكانی سەلامەتیی و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلی هاوردەكراو، هەموار كراوەتەوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە:

پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژماری 6ی ساڵی 2009 و دوا بەدوای ڕێنمایی ژمارە 7ی ساڵی 2021 و ئاماژە بە كۆنووسی كۆبوونەوەی نێوان ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و كۆنووسی كۆبوونەوەی نێوان بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، بڕیارمان دا بە دەرچواندنی ئەم ڕێنماییە:

ماددەی یەكەم:

یەكەم هەمواركردنەوەی بڕگەی یەكەم لە ماددەی 7 لە ڕێنمایی سەرەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:

ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو دەبێت ئەم كەموكوڕییانەی خوارەوەی نەبێت:

1 - ژێرئاوكەوتوو، سووتاو و بڕاوە نەبێت.

2 - شاسی بڕاوە نەبێت.

3 - توكمەی دەرگا، یان بانی بڕاوە نەبێت.

4 - گشت ئێرباگەكانی پێش تۆماركردن كار بكات.

دووه‌م: زیادكردنی خاڵه‌كانی (7 و 8 و 9 و 10) له‌ بڕگه‌ی دووه‌م له‌ مادده‌ی 7 له‌ ڕێنمایی سه‌ره‌وه‌ و به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

7 - له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆمه‌ڵگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به‌ شێوه‌ی هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به‌ پشتبه‌ستن به‌ پاشكۆی (هـ) له‌ ڕێنمایی گرێبه‌سته‌ حكوومییه‌كان ژماره‌(2)ی ساڵی 2016 دروست ده‌كرێ و ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.

8 - لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی و ئابووری لە چوارچێوه‌ی ئیداری و ته‌كنیك ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه داده‌ڕێژن و به‌ به‌یانێك بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

9 - هه‌مان لیژنه‌ی هاتوو له‌ خاڵی 8ی سه‌ره‌وه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پڕۆژه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان ده‌كات و باشترین هه‌ڵده‌بژێرێ.

10 - جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێ رێژه‌ی 20%ی داهات بداته‌ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

مادده‌ی دووه‌م: هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ 9 خاڵی 3 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌:

3 - بڕوانامه‌ی (coc) بۆ ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو ده‌بێ له‌و وڵاته‌ی كه‌ لێی هاورده‌ كراوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، یان له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كانی بكرێت.

مادده‌ی سێیه‌م:

یه‌كه‌م: كار به‌ هیچ ڕێنمایی و به‌یان و بڕیار و نووسراوێك ناكرێ دوای كه‌وتنه‌به‌ركاری ئه‌م ڕێنماییه‌.

دووه‌م: ئه‌م ڕێنماییه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونی جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار