كاوه حاجی ڕه‌سووڵ: به‌بێ جیاوازیی حزبی و ئایدۆلۆژی هاوكاریی خۆراكمان دابه‌ش كردووه
__2023_04_16_h18m32s30__HK.jpg)
هه‌ڵه‌بجه -KDP.info- له ڕۆژانی 14 و 15ی نیسان، لقی 12ی پارتی دیموكراتی له هه‌ڵەبجه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ڕێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه-ڕاپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌ك به‌ره‌جه‌ژنانه‌ی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هاوكاریی خۆراك به‌سه‌ر 2200 بنه‌ماڵه‌ی كه‌مداهاتی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌بێ جیاوازی دابه‌ش كرا.
كاوه حاجی ڕه‌سووڵ، كارگێڕی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر ڕاسپارده و هاوكاریی هه‌ڤاڵی به‌ڕێزمان كاك عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ڕێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه-ڕاپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەستمان کرد به دابه‌شكردنی 2200 سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر 2200 بنه‌ماڵه‌ی كه‌مداهاتی هه‌ڵه‌بجەدا و له‌م پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌دا هیچ جیاوازییه‌كمان نه‌كردووه كه ئاخۆ ئه‌م بنه‌ماڵانه سه‌ر به چ حزب و لایه‌نێكن، یان بێلایه‌نن، ئه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ره‌كیی ئێمه بووه، گه‌یاندنی هاوكاری بووه به‌و بنه‌ماڵانه‌ی له ڕووی داهاته‌وه لاواز و دەستکورتن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان دوو ڕۆژی خایاند و وه‌ك خۆی گه‌یشته ده‌ست هاووڵاتیان.''
سه‌لاح جه‌لال




