٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر مێڤان ئەحمەد: دروستکردنی شەڵتەری سەگی بێلانە لە دهۆک زۆر گرنگە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی دهۆک گوتی، شەڵتەرێکی گەورە لە پارێزگای دهۆک لە واری جێبەجێکردندایە کە شوێنی سەرجەم ئاژەڵی بێلانەی سنووری پارێزگای دهۆکی تێدا دەبێتەوە.

دکتۆر مێڤان ئەحمەد مەحموود بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە پارێزگای دهۆک شەڵتەرێک بۆ سەگ و ئاژەڵی بێلانە دروست دەکرێت کە زۆر گەورەیە و دەکرێ سەرجەم سەگ و ئاژەڵی بێلانەکانی پارێزگای دهۆک و دەوروبەری لەخۆ بگرێت و ئێستا دروستکردنەکەی قۆناغی باشی بڕیوە.''

دکتۆر مێڤان ئەحمەد مەحموود گوتیشی: ''شوێنێکی زۆر باشە و هەموو پێداویستیشی بۆ دابین کراوە و بە شێوەیەکی زۆر باش دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی کێشەی سەگ و ئاژەڵی بێلانە چارەسەر بێت، چونکە بەو کارە چیی تر مەترسیی ئەو سەگانە نامێنێت و نەخۆشیش بڵاو ناکەنەوە.''

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتەرنەریی دهۆک ڕوونیشی کردەوە: ''بۆ ئەوەی ژمارەی سەگەکان زێدە نەبن، ئەوانەی نێرن دەخەسێندرێن و مێیەکانیش ڕەحمیان دەردەهێنن، بەو ڕێگایە ژمارەیان زیاد نابێت، بۆیە ئەو شەڵتەرە زۆر گرنگە تەواو بێت و دەبێتە یەکەم شەڵتەر لە پارێزگای دهۆک بۆ سەگ و ئاژەڵی بێلانە.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار