پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو ناوچانە "هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندى خه‌بات و تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و زۆرداریى رژێم بوون، پێگه و شوێنى حه‌وانه‌وه و پشتیوانیى پێشمه‌رگه و شۆڕشه‌كانى كوردستان بوون."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16-04-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "یادى 36 ساڵه‌ى تاوانێكى دیكه‌ى رژێمى پێشووى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه كه كردییه ده‌ستپێكى تاوانى سامناكى كیمیابارانكردنى خه‌ڵكى سڤیلى كوردستان، ئه‌ویش تاوانى كیمیابارانكردنى خه‌ڵك و خاك و سرووشتى جوانى بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تییه."
نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیێنێت کە "به‌وپه‌ڕى رێز و شكۆوه یادى شه‌هیدانى نه‌مرى ئه‌و تاوانه" دەکەنەوە و دەشڵێت، "سڵاو و رێز بۆ به‌ركه‌وته و قوربانییانى ئه‌و كاره‌ساته ده‌نێرین كه ئه‌وسا رژێم رێگه‌ى نه‌دا تیماریش بكرێن و له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاریان ناچار بوون به‌رگه‌ى ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كى گه‌وره بگرن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیوایە کە بالیسان، شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى "هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندى خه‌بات و تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و زۆرداریى رژێم بوون، پێگه و شوێنى حه‌وانه‌وه و پشتیوانیى پێشمه‌رگه و شۆڕشه‌كانى كوردستان بوون"، بۆیە ئەوە بووە هۆکار بۆئەوەی کە به‌هارى ساڵى 1987 بکەوێتە "به‌ر شاڵاوى ره‌شى رژێم و كیمیاباران كران."
نێچیرڤان بارزانی له‌م یاده‌دا "جه‌خت له بایه‌خ و گرنگیپێدانى زیاتر و خزمه‌تكردنى باشترى ئه‌و ناوچه‌یه و خه‌ڵكه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ى له هه‌موو روویه‌كه‌وه دەکاتەوە و لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەشڵێت، "سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان و یادیان هه‌میشه به خێر بێت."




