٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆخی سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری شارەکە تاوتوێ دەکات.

ئەمشەو شەممە 4/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی دەڤەری سلێمانی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ئەو دەڤەرەی پرسی.

سەرۆکی حکومەت نیگەرانی خۆی لە دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی و پالپشتی حکومەتی بو دابینکردنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتری ناوچەکە بە پارێزگار ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار