٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر: دووکان بۆ خاوەن مافەکانە و ڕادەستتان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دوای تەواوبوونی ٪50ی کارەکانی پڕۆژەی دووکانەکانی بازاڕی سپی لە هەولێر دووکانەکان بەسەر خاوەنەکانیاندا دابەش کرا.

لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی دووکانەکان بە ئامادەبوونی خاوەنەکانیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی: ''ئێستا پرۆژەی باڕازی سپی کە پێشتر بازاڕی سیم بوو، نیوەی تەواو بووە، دوای ئەوەی کە شوێنی ئێستاتان هەم زێدەڕۆیە و هەم نەگونجاوە، چونکە کەوتووەتە ژێر هێڵی بەرزەپاڵەپەستۆی 132 کەیڤی، بۆیە لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستمان کرد بە دروستکردنی بازاڕێکی مۆدێرن بە هەموو تایبەتمەندییەکانی ڕووناکی و بەرگریی شارستانی و هاتوچۆوە، لەسەر ڕووبەری نزیکەی 60 هەزار مەتر چوارگۆشە.''

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: ''زۆر هەوڵ درا دەستێوەردان بکرێتە سەر دووکانەکان و مافی خاوەنەکانیان بخورێت، بەڵام 694 دووکان بۆ خاوەن مافەکانە و بەپێی ئەو ڕێکارەی بۆیان دیاری کراوە، کە دووکانەکان تەواو بوون ڕادەستتان دەکرێت.''

هەواڵی پەیوەندیدار