وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

ڕۆما-KDP.info- له دوا دیداریدا له ڕۆما، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل به‌ڕێز گویدۆ کرۆسێتۆ وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا، سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى سه‌ربازیى ئیتالیا بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا ده‌ربڕى و خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منى و سه‌ربازیدا له‌گه‌ڵ ئیتالیا نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا ستایش و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له باشتركردنى سه‌قامگیریى ئه‌منى عێراق و ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كرد، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئیتالیا له هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا خواستیان بۆ به‌رده‌وامیى هاریكاریى ئه‌منى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه دۆخى ئابوورى و سه‌قامگیریى ئه‌منى پێكه‌وه گرێدراون، بۆیه گرنگه ئابووریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان پته‌و بكرێت. هه‌روه‌ها بیروڕایان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه گۆڕییه‌وه.




