ئیتالیا له پشتگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆما، له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رمیدا له‌لایه‌ن خاتوو جۆرجیا مێلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیاوه، پێشوازى لێكرا.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیتالیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و جه‌ختیان له فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
خاتوو مێلۆنى به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئیتالیاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگیرییان، به جێى بایه‌خ و گرنگیى ئیتالیا له قه‌ڵه‌م دا.
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕه‌وشى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




