ئیتالیا ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له هه‌رێمی کوردستان به‌رز ده‌کاته‌وه

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆما له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ تایانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا كۆبووه‌وه.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیتالیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیتالى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و وزه‌دا، گفتوگۆیان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خواستى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیتالیا، دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خێكى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیتالیا ده‌ڕوانن و خوازیار و ئاماده‌ى فراوانكردنى زیاترى هاریكاریى هاوبه‌شن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که ئاستی نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمی کورستان له کونسوڵخانه‌وه بۆ کونسوڵخانه‌ی گشتی، به‌رز ده‌که‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.




