سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئیتالیا كۆده‌بێته‌وه

له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له ڕۆما، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لۆرێنزۆ فۆنتانا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئیتالیا، ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیتالیا و دۆخى سیاسیى عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكاریى سه‌ربازى و سیاسیى ئیتالیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئیتالیا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئیتالیا جه‌ختى له گرنگیدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها به پێزانینه‌وه باسى له ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا و حه‌واندنه‌وه و پاراستنى ئاواره‌كان به‌تایبه‌تى ئاواره مه‌سیحییه‌كان كرد. له‌مباره‌یه‌وه گوتى: گه‌لى كوردستان ده‌بێ شانازى به خۆیه‌وه بكات.




