٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا وێڕای بەخێرھێنانی میوان، فازڵ میرانی پیرۆزباییی لە کونسوڵی نوێی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. ھەروەھا ئامادەییی خۆی بۆ پشتگیری و ھاوکاریکردنی دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە گەل و کۆماری تورکیا ھاوکاریی گەلی کوردیان کردووە لە قۆناغە جیاجیاکاندا و ئەمە ھەمیشە لەبیرمانە.

کونسوڵی تورکیاش خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا کە وەک کونسوڵی گشتیی نوێی وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان دەستبەکار بووە و ھیوای خواست بتوانێت برەو بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بدات، بەتایبەتی لەو بوارانەدا کە بۆ ھەردوولا گرنگن.

دواپێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە کە جێی بایەخی ھاوبەشن، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار