سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ڤاتیكان كۆبووه‌وه

پشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له ڤاتیكان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كادریناڵ پیترۆ پارۆلین، سه‌رۆك وه‌زیرانى ڤاتیكان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق به‌گشتى و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تایبه‌تى مه‌سیحییه‌كان و ناوچه‌كانیان تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵى مانه‌وه‌ى مه‌سیحییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى ڤاتیكان ستایش و پێزانینى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هه‌موو پشتگیرییه‌كى ڤاتیكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزیان ده‌ستخۆشى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاسۆلیكى له هه‌رێمى كوردستان و هاریكارى و پشتگیریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ زانكۆكه و فراوانكردنى، هه‌روه‌ها سه‌ردانى پارساڵى خۆى بۆ هه‌ولێر سه‌ركه‌وتووانه و دۆخى پێكه‌وه‌ژیانى له هه‌رێمى كوردستان به دڵخۆشكه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازیارى ئه‌وه‌یه مه‌سیحییه‌كان له زێد و نیشتمانى خۆیان بمێینه‌وه، هه‌موو ئاماده‌یى و ئاسانكارییه‌كى هه‌رێمى كوردستانیشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها داواى كرد ڤاتیكان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا پشتگیرى بكات بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه مه‌سیحیییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق پرۆژه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نیوانیان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




