٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی کرد بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ناسر لوتاه جێگری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شێخ محەمەد بن زاید و شێخ محەمەد بن ڕاشد سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئیمارات دەربڕی بۆ پشتیوانیی و پشتگیریی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان.

جێگری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، شوێنێکی تایبەتی لە لای سەرکردایەتی ئیمارات هەیە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار