نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پاپاى ڤاتیكان كۆبووه‌وه

ڤاتیكان-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/4/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئه‌پۆستۆلیك له ڤاتیكان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به دیدار و بینینى قه‌داسه‌تى پاپا له ته‌ندروستییه‌كى باش‌دا ده‌ربڕى و هیواى سه‌لامه‌تى و ته‌مه‌ندرێژى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕه‌وشى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ى به گرنگى و كاریگه‌ریى سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌رى ماف و ئازادیى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه و بۆ هه‌مووان به نیشتمانى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى ده‌مێنیته‌وه.
لاى خۆیه‌وه قه‌داسه‌تى پاپا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه و بینینه‌وه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ستایشى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه و یه‌كترقبووڵكردنى له‌نێو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد و جه‌ختى كرده‌وه كه ده‌بێ ئه‌و كولتووره له هه‌رێمى كوردستان و عێراق پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به یادێكى خۆش ناوه‌زه‌د كرد.
له كۆتاییدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى تابلۆى هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كارى كوردى پێشكه‌ش به قه‌داسه‌تى پاپا كرد كه ده‌ربڕى پێكه‌وه‌ژیان بوو له‌نێو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
-
-




