٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرمان میرزا بەگ: کوردستان شوێنێکی ئارامە بۆ تەواوی پێکهاتەکان

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- وەکیلی میری ئێزدییان دەڵێت، لە کاتی ئاوارەبوونی خەڵکی ئێزدی و تەواوی پێکهاتەکانی دیکە، هەرێمی کوردستان بە خەڵک و حکوومەتەوە دەرگایان بە ڕوویاندا کردەوە و ئەگەر هەرێمی کوردستان نەبووایە ئێستا دۆخی پێکهاتەکان زۆر خراپ بوو.

هەرمان میرزا بەگ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: هەرێمی کوردستان تاکە شوینە ئێستا پێکهاتەکان بەئازادی تێیدا دەژین و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆک بارزانی، چونکە هەمیشە پشتیوانی پێکهاتەکانن.

دەشڵێت: کە داعش ناوچەی پێکهاتەکانی داگیر کرد، دواتر پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعش ئازاد کرد.

وەکیلی میری ئێزدییان ئەوەیشی خستە ڕوو: تاوەکوو پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناوچەی پێکهاتەکان، پێکهاتەکان هەست بە ئارامی ناکەن، چونکە ئەو گرووپ و لایەنە نەشەرعیانەی ئیستا لە ناوچەی پێکهاتەکانن، بۆ مەرام و بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان کار دەکەن و ئاگایان لە پیکهاتەکان نییە.

لە کۆتاییشدا گوتی: ئێزدییەکان هەرگیز ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان ، سەڕۆکی ھەرێمی کوردستان لەبیر ناکەن بۆ ئازادکردنی کچ و دایکانی ئێزدی لە دەست داعش و ئێستاش بەردەوامە لە ڕزگارکردنیان.

 

کـــــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار