٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی جیهانیی گۆڕانی کەشوهەوادا لە دوبەی بەشداری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتی، خۆمان ئامادە دەکەین بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی جیهانیی گۆڕانی کەشوهەوا (+28) کە بڕیارە ئەمساڵ لە دوبەی بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و بەشداری نزیکەی 200 وڵات ببەسترێت.

ئازاد نووری، بەڕێوەبەری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: خۆمان بۆ کۆنفرانسی (+28) ئامادە دەکەین کە بڕیارە لە وڵاتی ئیمارات و لە دوبەی ببەسترێت کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان دەبێت و دوو لیژنەی هەیە، لیژنەی باڵا لەگەڵ لیژنەی تەکنیکی، بۆیە زانیاری کۆ دەکەینەوە و بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ لە دوبەی ببەسترێت.

ئازاد نووری گوتیشی: ئێستا داوای داتا و زانیاری لە هەموو وەزارەتەکان دەکەین بۆ خۆئامادەکردن، چونکە بڕیارە (+28) دەربارەی گۆڕانی کەشوهەوا ببەسترێت و ئێمەش وەکوو هەرێمی کوردستان بەشدارین، کە بە سەرپەرشتی ئەمەریکایە و نزیکەی 200 وڵات تێیدا بەشداری دەکەن .

نووری باسی لەوەش کرد: ئێمە ساڵی ڕابردووش بەشداریمان لە کۆنفرانسی جیهانیی گۆڕانی کەشوهەوا کرد کە 15 نوێنەری دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانیش تێیدا بەشدارییان کرد .

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار