٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وادەی بەڕێوەچوونی (کۆنفرانسی زانستی.نێودەوڵەتی) دەربارەی کوردانی فەیلی دیاری کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی کوردانی فەیلی لە هەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە کۆنفرانسی زانستی-نێودەوڵەتی دەربارەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی لەژێر چاودێریی سەرۆک بارزانی لە هەولێر بەڕێوە بچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

عەلی فەیلی، بەرپرسی نووسینگەی کوردانی فەیلی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''وادەی کۆنفرانسی زانستی-نێودەوڵەتی دەربارەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی دیاری کراوە، کە لە ٢ی مانگی داهاتوو لەژێر چاودێریی سەرۆک بارزانی بەڕێوە دەچێت و، لە هەموو زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوە توێژینەوەمان بۆ هاتووە. پێویستە لیژنەی زانستی هەبێت و هەڵسەنگاندن بکات دەربارەی جینۆساید بەگشتی و جینۆسایدی کوردانی فەیلی بە شێوەیەکی تایبەتی، بۆیە بڕیارە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوە بچێت، کە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.''

عەلی فەیلی گوتیشی: خەڵک لە وڵاتانی ڕووسیا و فەرەنسا و ئەمەریکا و وڵاتانی عەرەبییەوە وەکوو توێژەر بە وتار بەشداری دەکەن، بۆیە کۆنفرانسێکی زانستی-نێودەوڵەتیی جینۆسایدی کوردانی فەیلییە و گرنگیی زۆری بۆ ئێمە هەیە.

ڕۆژی سێشەممە 2/5/2023 کە ڕێکەتە لەگەڵ یادی شەهیدانی کوردی فەیلی، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر کاتژمێر 9:30 بەیانی کۆنفرانسەکە بەڕێوە دەچێت و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار