د. ئه‌شواق بۆ KDP: هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر ئیجابین

به‌غدا–KDP.info- بەر‌پرسی لقی پێنجی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: "ئێمه وه‌ك كورد و وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستانیش، نیازپاكیمان به‌رامبه‌ر به‌غدا پێشان داوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه مادده‌كانی رێكکه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان له كارنامه‌ی حكوومه‌تدا هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ بكرێن".
د. ئەشواق جاف، به‌رپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان كه به‌شداری پێكهاتنی حكوومه‌تی عێراقی كردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای رێكکه‌وتنی سیاسییه، كه رێككه‌وتنه‌كه واژۆ كراوه و له مادده‌ی 23ی كارنامه‌ی حكوومه‌تی سوودانی ئاماژه‌ی پێكراوه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و وه‌ك ئه‌ساسی په‌یوه‌ندییه‌كان، ئێمه چ وه‌ك حزب و هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مانه‌وێت به‌نده‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، له ماوه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌دا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن كه ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به مافی گه‌لی كوردستانه‌وه، له به‌رنامه‌ی كاری به‌ڕێز محەمەد شیاع سوودانیدا جێگیر كراوه و هه‌نگاو به هه‌نگاویش جێبه‌جێ ده‌كرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی سیاسی‌دا بۆ پابه‌ندیی به‌و رێكه‌وتنه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كان واژۆ كراوه، ئه‌و خاڵانه‌ی جێگیر كراوه له كارنامه‌ی حكوومه‌تدا هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كرێن، بۆ نموونه بابه‌تی بوودجه، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ناو په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، هه‌روه‌ها ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و گاز، مافی پێشمه‌رگه كه جێگیر كراوه له‌ناو بودجه‌دا، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كه لیژنه‌ی باڵای بۆ ته‌شكیل كراوه و هه‌روه‌ها ره‌هه‌ند و به‌شی یاسایی رێككه‌وتنه‌كه، كه بریتییه له هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و هه‌روه‌ها یاسای دادگای فیدراڵی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی یاساكانی دیكه، دیاره ئێمه له رووه سیاسییه‌كه‌یه‌وه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، له رووی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه باشین و ئێمه وه‌ك كورد و وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌مانه‌وێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ئه‌و به‌ندانه جێبه‌جێ بكرێن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی زیاترین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ندانه‌ی كه ماون و له كارنامه‌ی محەمەد شیاع سوودانیدا جێگیر كراون، به‌ڵام پێویستی به په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنه".
ئه‌شواق جاف هه‌روه‌ها گوتیشی: "دیاره هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆر ئیجابین و بۆ سه‌رخستنی ئه‌م كارنامه و پرۆسه‌یه هاوكاریی جیددی كردووه، له بیرمان نه‌چێ كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌تی فیدراڵی پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه بۆ چاكسازی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به پێویستی ده‌زانێت كه گفتوگۆكان چوارچێوه و بنه‌مای ده‌ستوورییان هه‌بێت و خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێن و گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌ساڵی دیاریكردنی لیژنه‌گه‌لی تایبه‌تمه‌ند و نیشتمانی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌ساسی دۆکیومێنت بێت و ده‌بینین كه ورده ورده ئه‌و خاڵانه له چوارچێوه‌ی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه سەلماندی كه نیازپاكی هه‌یه له لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی فیدراڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و، به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی به‌رده‌وام تەئكیدی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر شه‌فافیه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا و، هه‌وڵی جیددیشی داوه بۆ ده‌ستخستنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".
سه‌ڵاح جه‌لال




