٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی عه‌بدوڵڵا حاجی محمد ھێرۆیی، ھەڤاڵی بەڕێز عیرفان عەزیز، ھەڤاڵی بەڕێز جەلالی حاجی سدیق و خانەوادەی شەھید خدر عەبدوڵڵا ئەندیکی دەکات.

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان خانەوادەی (عه‌بدوڵڵا حاجی محمد ھێرۆیی) 

بەداخێکی زۆرەوە ‌ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر خوالێخۆشبوو (عه‌بدوڵڵا حاجی محمد ھێرۆیی)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

_________________________

 ھەڤاڵی بەڕێز (عیرفان عەزیز) 

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (حەلیما بابکر شێروانی) ھاوژینی شەھید (عەزیز عەزیز ئاغا زراری)مان پێگەیشت.

بەخەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و سەربەرزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردوویشتان بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

_________________________

ھەڤاڵی بەڕێز (جەلالی حاجی سدیق) 

بەدڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە ‌بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

_________________________

بەڕێزان خانەوادەی شەھید(خدر عەبدوڵڵا ئەندیکی) 

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە کوێخا ھەمزە) ھاوژینی شەھید (خدر عەبدوڵڵا ئەندیکی)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە نیشتمانپەروەر و بەڕێزەکەتان و گشت خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار