بڕیاردەری لیژنەی کاروباری پێشمەرگە: ده‌بێت سه‌ردانه‌كان بۆ كوردستان له ڕێگای حكوومه‌ت و بە پرۆتۆكۆل بێت

هەولێر -KDP.info- بڕیارده‌ری لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان باس له هه‌ندێك ڕێكاری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و پرۆتۆكۆلی ده‌كات كه پێویسته ئه‌و كه‌سانەی دێنه باشووری كوردستان له ڕێگای كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه بێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موو لایه‌ك دیار بێت و گرفت دروست نه‌بێت.
هاتنه ژووره‌وه‌ی شاندی سیاسی و كه‌سانی سه‌ربازی له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه به‌بێ ئاگاداریی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌بێ پرۆتۆكۆلی فه‌رمی، یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه له ڕووی ئه‌منییه‌وه ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، چونكه لێكه‌وته‌ی ئه‌و شاند و كه‌سایه‌تیانه پێویستی به بڕیاری ورد و ئاگاداریی زیاتر هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لێكه‌وته‌ی سیاسی و پرسی ناكۆكیی سیاسی له ده‌وروبه‌ری كوردستان، ئه‌م حاڵه‌ته له ماوه‌ی ڕابردوو له سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌بووه و دووباره بووه‌ته‌وه كه دواجار كاره‌ساتی لێكه‌وته‌وه.
ڕزگار حەمەد مەحموود، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ده‌بێت سه‌رجه‌م شاند و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سیاسین، یان سه‌ربازین و دێنه هه‌رێمی كوردستان به ڕێكاری قانوونی و به ئاگاداریی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بە پرۆتۆكۆلی فه‌رمی بێن، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه مه‌ترسی دروست بكات هه‌م له‌سه‌ر خۆیان و هه‌م له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی كوردستان.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''هه‌ر كاتێك شانده‌كان، یان كه‌سایه‌تییه‌كان، به ڕێگای فه‌رمی بێنه كوردستانه‌وه و به ئاگاداریی حكوومه‌ت و دامه‌زاراروه‌كانی بێنه ژووره‌وه، ئه‌و كاته به‌رپرسیاریه‌تی ڕوون ده‌بێته‌وه كه له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.''




