٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای سه‌ربازیی ئیتاڵیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/4/2023، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی لە کۆلۆنێل دانێیلێ پیزانی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سه‌ردانیان كرد بوو.

لە دیدارەکەدا كه‌ کۆلۆنێل ستێفانۆ سلڤادۆری فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، مه‌سروور بارزانی سوپاسی ئیتاڵییای کرد بۆ هاریکاری و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ فەرماندەی پێشوو خواست لە ئەرکی داهاتوویدا و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان کرد.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوه‌ گفتوگۆ كران.

شاندی سەربازی ئیتاڵیا جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی ئیتاڵیا و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار