٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی تەلەڤزیۆنی دەلال دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی(١٧)ەمین ساڵیادی پەخشی تەلەڤزیۆنی دەلال، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی تەلەڤزیۆنی دەلال دەکات.

دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەڕێزان بەڕێوەبەر و کادیر و کارمەندانی تەلەڤزیۆنی دەلال

بە بۆنەی(١٧)ەمین ساڵیادی پەخشی تەلەڤزیۆنی دەلال، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەکەین و، ھەوڵ و کۆشش و ماندوبوونی چەندین ساڵەتان بەرز دەنرخێنین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن.

تەلەڤزیۆنی دەلال، یەکێکە لەو کەناڵە گرنگانەی لە بواری ڕاگەیاندندا خزمەتێکی بەرچاوی ھاووڵاتییانی دەڤەری زاخۆ و دەورووبەری کردووە و لە ئاست ئەرک و پەیامەکەیدا بووە.

لەم بۆنەیەدا دووبارە پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ بەردەوامی و پێشخستنی تەلەڤزیۆنی دەلال دووپات دەکەینەوە، بە ھیوای ھەنگاوی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان، ھەر سەرکەوتوو بن. 

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٠ـی٤ـی٢٠٢٣

هەواڵی پەیوەندیدار