٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بوودجە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەم ھەفتەیە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بوودجە ناکرێت و ھەفتەی داھاتوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت، چونکە تا ئەوکات لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی خۆی تەواو دەکات.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراقی کرد، لەم ھەفتەیە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بوودجە ناکات و خوێندنەوەکە دەکەوێتە ھەفتەی داھاتوو، بۆیە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بوودجە دەکرێت".

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "لەئێستادا پڕۆژە یاساکە لە لیژنەی داراییەو تا ھەفتەی داھاتوو ڕاپۆرتی خۆیان تەواو دەکەن، ئەوکات وەکو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکەین بۆ ئەوەی بتواندرێت پەسەند بکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار