د. ھەڤاڵ سدیق: ئەمساڵ مۆڵەت بە ١١ پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە
__2023_04_09_h18m18s24__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی مۆڵەتدان لە دەستەی گشتیی وەبەرھێنان ئاشکرای کرد، ئەمساڵ تەنیا مۆڵەت بە ١١ پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە و دەشڵێت، زیاتر گرینگی بە وەرەھێنانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار دەدرێت.
د. ھەڤال سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی مۆڵەتدان لە دەستەی وەبەرھێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دەستەی گشتیی وەرھێنان مۆڵەتی بە ١١ پڕۆژەی وەبەرھێنان داوە بە سەرمایەی ١٢٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی، پڕۆژەکانیش کەرتی جیاواز لەخۆ دەگرن و مۆڵەت نەدراوەتەوە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن دەستەی گشتیی وەبەرھێنانەوە، تەنیا پڕۆژەکانی ھەنگ و وەرین ستی پێشتر مۆڵەتیان ھەبووە و ئێستا مۆڵەتیان پێ دراوە تەواو بکرێن.''
د. ھەڤال سدیق ڕوونی کردەوە: "ئێستا سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە زیاتر گرینگی بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بدرێت، تا لەو ڕێگەیەوە داھات بەرەو زیادتر بچێت و دەرفەتی کاریش بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێم دەڕەخسێنێت، بەتایبەتی ھەندێ پڕۆژە ستراتیژی ھەن ژمارەیەکی بەرچاو ھەلی کار دەڕەخسێنن.''
قائید میرۆ




