سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له خوشك و برایانى مه‌سیحى ده‌كات

هەولێرـKDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامەوە به گه‌رمى و له دڵه‌وه پیرۆزبایی له ته‌واوى خوشك و برایانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان" دەکات و دەڵێت، "جه‌خت له بره‌ودان به كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه."
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامەوە:
جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێ بێت) به گه‌رمى و له دڵه‌وه له ته‌واوى خوشك و برایانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده، شادى و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا جه‌خت له بره‌ودان به كولتوورى جوانى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه كه سیمایه‌كى گرنگیى ناسنامه‌ى كوردستانى و مایه‌ى شانازیمانه. خوشك و برایانى مه‌سیحى و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پارێزه‌رى ئه‌م كولتووره و ماف و ئازادییه‌كانیان ده‌بین.
جه‌ژنى قیامه له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/9




