سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى تاوتوێ ده‌كه‌ن

به‌غدا-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتیان تاوتوێ كرد و به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییان زانى.
خاتوو ڕۆمانۆوسكى ئاماژه‌ى به بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كرد، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




