سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى سیاده كۆبووه‌وه

به‌غدا-KDP.info- ئێوارەی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى سیاده، دوا پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و کارنامه‌ی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراقیان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له هاریكاریى هاوبه‌شى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق و گرنگیی پشتگیری‌یان له حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ سه‌رخستن و جێبه‌جێکردنی ته‌واوی كارنامه‌كه‌ى كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ک که سه‌قامگیری و ماف و شایسته‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق دابین بکات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێکی دیکه ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی وڵات و ڕه‌وشی پێکهاته‌کانی عێراق، خرانه به‌ر باس.





