٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد و ڕایگەیاند: هیوادام كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە:-

بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشیدا ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.

لەم بۆنەیەدا، هیوادام كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار