ڕەزاق خەیلانی: به‌رده‌وامین له په‌ره‌پێدانی هۆشیاریی ژینگەیی بۆ پاراستن و چاككردنی ژینگه

هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات كه ڕێنماییی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌یی و چاودێریی هه‌یه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا له هه‌رێمی كوردستان و تیمه‌كانمان چاودێرییان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و پێشمه‌رگه و ئه‌وقاف په‌یوه‌ندیمان هه‌یه لە بواری هۆشیاری و سیمیناری ژینگه‌یی ده‌به‌ستین بۆ مامۆستایانی قوتابخانه‌كان و مامۆستایانی ئایینی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بن له بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ژینگه‌یی و چاككردن و پاراستنی ژینگه‌دا.
ڕەزاق خه‌یلانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و ڕاگەیاندن و وتەبێژی دەستەی ژینگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه ده‌سته‌یه‌كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تدا كار ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كه بریتییه له پاراستن و چاككردنی ژینگه، ئه‌ركی پاراستن و چاككردنی ژینگه دوو بابه‌ته، یه‌كه‌میان چاودێریكردن و به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه هه‌ن له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وانه تا چه‌نده پابه‌ندن به ڕێنمایییه ژینگه‌یییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگاكان ڕەزامه‌ندیی ژینگه‌یییان پێ دراوه له كاتی دامه‌زراندنیان و به‌دواداچوون ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تا چه‌ند ئه‌وانه پابه‌ندی ئەو ڕێنمایییانە بوون كه له كاتی دامه‌زراندنیاندا پێیان دراوه، پێویسته ڕێنمایییه‌كان بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر ژینگه نه‌بێ.''
ڕه‌زاق خه‌یلانی هه‌روه‌ها گوتیشی: له كاتی ناردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت كه دیاره زیاتر پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زراه‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆمان دێت، ئێمه لە فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی ژینگه‌یییان بۆ ئاماده ده‌كه‌ین، ئه‌و ڕاپۆرته هه‌موو كاریگه‌رییه ژینگه‌یییه‌كانی تێدا ده‌نووسرێت و ئاماده ده‌كرێت هه‌ر له كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه تا كاتی جێبه‌جێكردن و له دوای ته‌واوبوونیشی بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی دیار بن، خاوه‌نی پرۆژه پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و ڕێنمایییانه، یان هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌ناو ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه هه‌بێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش داهاتێكی تێدایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت كه 65%ی ده‌چێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و 35%ی بۆ تێچووی ڕاپۆرته‌كه و بۆ هاندانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه كه هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاماده‌كاری بۆ ڕاپۆرته‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بدرێت بە ئیشه‌كانیان.''
ڕەزاق خه‌یلانی له‌سه‌ر ده‌ركردنی ڕێنمایییه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێمه كۆمه‌ڵێك ڕێنماییمان ده‌ركردووه كه ئه‌و ڕێنمایییانه كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 8ی ساڵی 2008 ده‌كه‌ن، چونكه یاسا گشتگیره، به‌ڵام هه‌ر مادده‌یه‌ك پێویسته ڕێنمایییه‌كی بۆ ده‌رچێت كه تا ئێستا نزیكه‌ی 12 ڕێنماییمان ده‌ركردووه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه كه بریتییه له كارئاسانی بۆ پاراستن و چاككردنی ژینگه.''
خه‌یلانی هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه: "ئێمه له ساڵی پاره‌وه ده‌رفه‌تی كارمان ڕه‌خساندووه بۆ ئه‌و ده‌رچووانه‌ی به‌شی ژینگه له كۆلێجی زانست، یان كۆلێجی ئه‌ندازیاری دابمه‌زرێنرێن، وه‌ك چاودێری ژینگه‌یی له پرۆژه‌كان به‌پێی ئه‌و ڕێنمایییانه‌ی كه ده‌رچووه و ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ڕێنماییی داراییشان بۆ ده‌رچووه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ دامه‌زراندنی ئه‌وانه، تاكوو ئێستا نزیکەی 100 كه‌س دامه‌زرێندراون له‌و ده‌رچووانه‌ی به‌شی ژینگه له كۆلێژه‌كان.
ڕەزاق خه‌یلانی هه‌روه‌ها شه‌فافیه‌تی ده‌سته‌كه‌یانی دەرباره‌ی داهات ڕوون كرده‌وه و گوتی: "هه‌موو ئه‌و تێست و تاقیكردنه‌وانه‌ی له تاقیگه‌ی فه‌رمانگه‌ی پارێزگاكان ده‌كرێن له سلێمانی هه‌ولێر و دهۆك، واته ئه‌و سێ فه‌رمانگه‌یه تاقیگەیان هەیە كه سامپڵ وه‌رده‌گرن هی حكوومه‌ت بێت، یان هاووڵاتییان، ئه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌مێك داهاتی هه‌یه كه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه تێچووی مادده‌كانه ده‌چێته سندووقی ژینگه‌وه، هه‌ندێ داهاتی ترمان هه‌یه له‌سه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی ڕاوكردنه بۆ ئه‌و ڕاوچییانه‌ی كه داوای ڕه‌زامه‌ندیی ژینگه‌یی، یان مۆڵه‌تی ژینگه ده‌كه‌ن بۆ ڕاوكردن له وه‌رزی دیاریكراو كه ڕێنماییی دیاریكراوی ژماره 1ی ساڵی 2022 هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و ئه‌وه‌ش هه‌ندێ داهاتی هه‌یه هی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت هه‌م بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه كه ده‌بێت كه‌سه‌كه ئه‌و پارانه بدات كه ئه‌وه‌ش داهاتەکەی ده‌چێته سندووقی ژینگه‌وه.''
ڕەزاق خه‌یلانی سه‌باره‌ت به پرسی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی وه‌ك ئه‌ركی ده‌سته‌كه‌یان گوتی: "له ڕووی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی بۆ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئێمه له هه‌موو سێكته‌ره‌كانه‌وه ده‌ستمان پێ كردووه، له‌ناو په‌روه‌رده ئیشێكی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له قوتابخانه‌كانه كه ژماره‌ی قوتابییان نزیكه‌ی دوو ملیۆن قوتابی و خوێندكارمان هه‌یه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه ئه‌بێ كاریان له‌سه‌ر بكرێ، ئێمه نامیلكه‌یه‌كمان ده‌ركردووه به ناوی ڕێبه‌ری ژینگه‌یی بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه وانه‌كانی زانست و جوگرافیا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ڵێنه‌وه، له سنووره‌كانی هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌ك سیمینارێكیان بۆ ده‌كه‌ین و دوای پێشكه‌شكردنی سیمیناره‌كه نامیلكه‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی خۆیان هه‌ر بۆنه‌یه‌ك، یان چالاكییه‌كی ژینگه‌یی هه‌بێ، ئه‌وان چالاكیی خۆیان بکەن، له كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا له كاتی ڕیزبوونی قوتابیان و له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی دایكان و باوكان و هه‌موو ئه‌و بۆنانەی كه هه‌یه، پیامه‌كه بگه‌یرنن و ئه‌م پەیامه ژینگه‌ییه پێمان باشه سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندكاران و قوتابیان نەوەی ئێستان و كاربه‌ده‌ستانی داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه‌ن، بۆیه پێویسته پاشخانێكی فكریی ژینگه‌ییان لا دروست ببێت كه هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه پێویسته له ڕووی ژینگه‌ییه‌وه بپارێزرێت، یان ده‌ستی بۆ نه‌برێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین كاریگه‌ریی له ڕووی پیسبوونی ژینگه‌ییه‌وه هه‌بێ، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆشیاری نیشتمانی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌ك دوو كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه كه به‌رنامه‌مان هه‌یه له داهاتوو سیمینار بۆ لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و بنكه‌كانی مەشقی پێشمەرگە كه به‌رده‌وام مه‌شقیان تێدا ده‌كرێ پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیارییه‌كی ژینگه‌ییان لا هه‌بێ له كاتی ئه‌ركی خۆیاندا بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له‌و پاراستنه بریتییە لە پاراستنی ژینگه‌ی سروشتیی كوردستان، چونكه ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێ و ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌ڵكێك بچێت ڕاو بكات و دار ببرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هۆشیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ش هه‌بێ، دیاره ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای مامۆستایانی ئایینییه‌وه كه ساڵانی ڕابردوو و ئێستاش به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ی سیمینار پێشكه‌ش به زانایان و مامۆستایانی ئایینی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه له وتاره‌كانیاندا، به‌تایبه‌تی له وتاری هه‌ینیدا باس له پاراستنی ژینگه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ده‌چنه سه‌یران و گه‌شت ئه‌و شوێنانه بپارێزن كه بۆی ده‌چن و تێكی نه‌ده‌ن و هۆشیاریی گشتی بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كان بڵاو بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه بپارێزن و تێكی نه‌ده‌ن.''
سه‌لاح جه‌لال




