سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه

هه‌ر له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق گۆڕییه‌وه كه ئێستا بۆ ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له گرنگیى ده‌رچوواندنى یاساكه كه ڕۆڵێكى كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ى دۆخى دارایى و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى كار و پرۆژه‌كان.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیان خسته به‌ر باس و جه‌ختیان له گرنگیى ئه‌نجامدانى ڕێكاره‌كانى جێبه‌جێكردنى كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه دا كه دواكه‌وتنى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه، كاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر ته‌واوى داهاتى گشتى عێراق ده‌بێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




