سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فایق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق، بیروڕایان ده‌رباره‌ى دۆخى گشتى و دوایین پێشهاته‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى ڕۆڵى ئه‌رێنیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له لێكنزیككردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له پێویستیى پشتگیریى هه‌مووان بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵیى كرده‌وه.
دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، لایه‌نێكى دیك




